2 ئه‌یلول 2019

پیره‌مێرد

کردەم بردەی کۆمپانی بوو:

ھەم ڕەنجم چوو، ھەم نەوتم چوو!

بڵێن دەرچووم لە بنی بیر:

بێ ھێز، پشت کۆم، ڕیش سپی، پیر!

ئەوسایش پەنا بۆ پەک کەوتوو

ھەر مردنە و، مردنی زوو!

تاگەل کاری ناو خۆی وا بێ،

کوڕیش ژینی چاتر نابێ!

ئەویش وەک باوک، ڕێی کوڵۆڵی

ئەبڕێ و، ئەبێ بە نەوت خۆڵی،

ئەو نەوتەی مام کۆمپانیمان

پوختەی سوودی خستە گیرفان!

ئێمەیش لە گەنجی ڕەنج و نەوت

ئاخمان بەرکەوت، داخمان بەرکەوت!…